وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین

ئەمنی
  • 15-05-2023, 12:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، گەیشتە پارێزگاری سەڵاحەدین.
    وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"ئەمڕۆ"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ هاورێ لەگەڵ بریکار و ئەمینداری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکان گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین. 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"ئامانجی سەردانەکەی وەزیر ، ئاگاداربوونە لە بارودۆخی ئەمنی پارێزگاکە و بەدواداچوونە بۆ هەوڵە ئەمنیەکان، و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و حکومەتی خۆجێی لە سەرجەم ئەو بوارانەی کە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی هەیە لە پارێزگاکە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "بڕیارە لەو سەردانەی وەزیری ناوخۆ و وەفدی یاوەری لەگەڵ پارێزگاری سەلاحەدین و سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە و حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە پارێزگاکە.