بەغداد/ INA
سەید "موقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتی سەدری، لە ساڵیادی شەهیدبوونی"سەید محەمەد سەدری" باوکیدا، بڕیاریدا مەراسیمی پرسە لە نەجەف هەڵبوەشێنێتەوە، هاوکات رێماییدا بە داخستنی مەزارگەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ.
سەید "سەدر " لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، دەڵێت "من لەوانە نیم نکوڵی بکەم لە فەزڵی دڵسۆز و خۆشەویستان و ئەوانەی گوێرایەڵمان بوون ، تا ئێستا خۆشماون و دڵسۆز و خزمەتکاریانم.
هەروەک سەید سەدر ئاماژەی پێداوە کە : من ئیمامی مەهدی نیم ، تەنها فەرمان بە چاکە و نەهی لەخراپە دەکەم و دەترسم رۆژێکی سەختتان روبەڕووبێتەوە، دەمەوێت خوای گەورە لە شەڕی ئەو رۆژە بتانپارێزێت.
لەدرێژەی پەیامەکەیدا هاتووە :- دەمەوێت خۆم و دڵسۆزەکانم لە رەفتاری لادەرەکان بێبەری بکەم، ئەوانەی دەیانەوێت بانگەوازی ئەوە بکەن کە من ئیمامی مەهدیم، ئەم بانگەوازە ساختەو مەترسیدارە و من بانگەوازی ئەوە ناکەم کە بە پیرۆزم دابنێن، بانگەوازی رابەرایەتی ناکەم، تەنها فەرمان بە چاکەو نەهی لە خراپە دەکەم.
لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی: من تەنها موقتەدا کوری محمدی کوری محمد سادقی کوری محمد مەهدی کوری ئیسماعیل سەدرم، و تەنها خزمەتکاری ئیمامی مەهدیم ، باشترین سزای ئەو مونافیقانە نەگریسەکانی کە پشتیوانیان دەکەن، بێبەشکردنیانە لە مەراسیمی پرسەی یادی شەهیدبوونی باوکم لە ئەمساڵدا.
سەید سەدر دەشڵێت هەموو مەراسیمەکانی پرسە لە شاری نەجەف رادەوستێنم، و زیارەتی مەرقەد و داخستنی بۆ ماوەی پێنج رۆژ رادەگەیەنم.