هه‌ولێرـ INA
به‌بۆنه‌ی یادی شه‌ست ویه‌كه‌مین ساڵه دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستایان كردووه ونووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه"ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريهتيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان دهڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له له ئازاديشدا، به به‌رزى دهنرخێنين.
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.