بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،"حەیدەر مەجید " تەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە دووەم پڕۆژەیە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و چین جێبەجێ دەکرێت، و یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکان لە عێراقدا.
راشیگەیاند : پڕۆژەکە دەبێتە وێستگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەوە جگە لەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی گەشتیارانی دەکات .
وتیشی :- حکومەت بەرژەوەندی هەیە لەم پڕۆژەیەدا ، هەروەها بەدواداچوونی بەردەوام دەکات لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، تاوەکو جدیەت هەبێت لە کارکردن و ڕێژەی تەواوکردنی کارەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- پرۆژەکە نێودەوڵەتی یە و کۆی ڕووبەری پڕۆژەکە 15 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، و ساڵانە توانای لەخۆگرتنی 750 هەزار گەشتیاری هەیە ، بڕیارە دوای کردنەوەی بگاتە یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار واتا دوو ئەوەندە .