بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی عێراق-کوەیتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی سنوورەکانی ڕاگەیاند.
"سەحاف"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لیژنەی تەکنیکی هاوبەشی کوەیت و عێراقی ، شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی لە کوێت ئەنجامدا،کە لایەنی کوێتی بەسەرۆکایەتی باڵیۆز "مەنسور عیاد عوتەیبی"بریکاری وەزیری دەرەوە،لایەنی عێراقی لەلایەن ڕاوێژکار " عوسمان سەلمان عەبودی بەرێوەچوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کۆبوونەوەکە بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆی هاوبەشی لە لایەنی تەکنیکی و یاسایی بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لە دەرەوەی نیشانەی (162).
"هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆی بنیاتنەر ، لە نێوان هەردوولا ، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان وەک دوو وڵاتی برا کە بەیەکەوە دەبەستێتەوە .