وەزیری دەرەوە بڕوانامەی دەستبەکاربوونی دە باڵیۆزی نوێ وەردەگرێت

سیاسی
  • 14-05-2023, 19:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند کە بڕوانامەی دەستبەکاربوونی لە دە باڵیۆزی نوێی وەرگرتووە.
    وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەکەدا  کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە باڵەخانەی وەزارەت لە بەغدا، نمونەیەکی لە  بڕوانامەی دەستبەکاربوونی لە 10 بالێۆز لە  عێراق وەرگرتووە.
    بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە ، باڵیۆزەکان لە عێراق، پێکهاتبوون لە هەریەک  لە"جۆرج بهسا هزیم" لە کۆماری دۆمینیکان و "جۆریس بۆیکان " لە کۆماری لاتڤیا،و "لویس ئەلفۆنسۆ دی ئەلبا " لە  مەکسیک و "سۆپارک برونگتۆل " شانشینی تایلەند و "ماریان بۆلگەر " کۆماری ئێرلەندا و "سێرج دکشن " لە شانشینی بەلجیکا و " ڕاموناس داڤیدۆنیس " کۆماری لیتوانیا و "ئەلبێرتۆ جۆنزالیز کاسلاس " لە کۆماری کوبا و "لۆنگ کۆک هۆی"کۆماری ڤێتنام  و "نیلسۆن جەمیل شەعبان " ئۆرۆگوای.
    بەپێی بەیاننامەکە بێت ، وەزیری دەرەوە ، وێڕای پێشوازیکردن لە باڵیۆزەکان بەجیا، ل، جەختی کردەوە لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ و تۆکمە ، کە لەسەر بنەمای بەهێزکردنی هاوکاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی، و تێپەڕاندنی جیاوازی و گرژییەکانی ناوچەکە لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوە. 
    وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەشدا : کە هاوکاری هاوبەش و  نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییە دەستبەجێیەکان پێویستە، کە دیارترینیان بەردەوامبوونە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، چارەسەرکردنی هەڵاوسانی ئابووری و قەیرانە تەندروستییەکان، و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە توندەکانی کەش وهەوا کە مەترسی لەسەر هەمووان دروستدەکەن.
    هەروەک وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: "عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە گەیشتنە بە ئامادەیییەکی دیار و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەروەها کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا، هەروەک ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ "هەماهەنگی و هەڵوێستە دیپلۆماسییەکانی نێوان وڵاتانی دۆست لە پرسەکاندا و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، کە پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای نزیکی جوگرافی وەک بنەمایەک، جگە لە بناغە و بنەماکانی پێگە سیاسییەکان.