بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عومەر عەبدولڕەزاق" وتەبێژی وەزارەتی گەیاندن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"سەرجەم ئەو کەسانەی دامەزراون وەک فەرمانبەری هەمیشەیی لە وەزارەت ، پێکهاتوون لە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ،و لەگەڵ دامەزراندن مووچەکانیان وەردەگرن.
راشیگەیاند"وەزارەت گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی دامەزراندن دەدات و هیچ كەمتەرخەمیەکی نەکردوە.
سەبارەت بە دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ پێویستی ناوخۆیی،وتەبێژی وەزەرەت وتی"وەزارەتی گەیاندن تەواوی پێداویستییەکانی عێراق بۆ توانای ئینتەرنێت بۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل و کەرتی تایبەت و دامەزراوەکانی حکومەت و هاوڵاتیان دابین دەکات و پێداویستییە ناوخۆییەکان بە تەواوی دابین دەکات.
سەبارەت بە پێشکەشکردنی زانیاری بۆ پشتگیریکردن لە ئاسایشی وڵات، وتەبێژی وەزارەتی گەیاندن: جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت ، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان دەکات، بەتایبەتی لە بواری ئاسایشی زانیاریدا.