بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەتی پیشەسازی لە لوبنان ڕاگەیاند.
دەستەی دەستپاکی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"دەسەڵاتدارانی لوبنان ئەو تاوانبارە هەڵهاتووەیان دەستگیرکردووە، کە بەڕێوەبەری گشتی پێشوو بوە لە پەیمانگای تایبەتمەند بۆ پیشەسازی ئەندازیاری لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنە نێودەوڵەتییەکان و دۆسیەی وەرگرتنەوەی سزادراوان کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ڕێکخرابوو ، بە هاوکاری لەگەڵ دادگا پەیوەندیدارەکان.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە : کە پێشتر بڕیار لەبارەی سزادراو دەرچووە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕەسافە، کە تایبەتمەندە بە کەیسەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، و تاوانی بەهەدەردانی پارە وئابووری وڵات ، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی، کە پێشێلکاری کردوە لە گرێبەستەکانی دابینکردنی ئامێر بۆ پارێزگاری کەربەلا لە ڕێگەی پەیمانگای تایبەتمەندەوە.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا دەستەکە ستایشی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی لە کۆماری لوبنان کرد، کە هاوکاریی خۆیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق نیشان داوە لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە هەڵاتووە.