بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە، کە "لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی" سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە و راوێژکاری سەرۆک وەزیران ، پێداچوونەوە بەو بەرنامانە کرا کە لە چوار چێوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی پڕۆژەکان، پاڵپشتی لە کەرتی تایبەت دەکەن بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی گەشەپێدان و وەبەرهێنان.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو "کە لیژنەکە لەبارەی بیرۆکەی دامەزراندنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی ناوخۆ بۆ راکێشانی وەبەرهێنان و دەستپێکردنی گەشەپێدانی بەردەوامی ئابووری و کۆمەڵایەتی روونکردنەوەی پێویستیدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لە بڕی (یەک ترلیۆن) دینار تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە سندوقەکەدا هاتووە، هەروەها بۆ خێراکردنی ئابووری عێراق بۆ تەواوکەری بودجە و گەنجینەی دەوڵەت.
روونیشیکردۆتەوە " کە ئەو پڕۆژان هەموو سێکتەرەکان لەخۆدەگرن و بەرەوپێشبردن و گەشەپێدان دێتە ئاراوە ، سەرەرای ئەوەی ژیانی نەوەکانی داهاتوو باشتر دەکات.
لەکۆبوونەوەکەدا "جۆرەکانی ئەو پڕۆژانە باسکران کە لە دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە، لەوانە ئەو پڕۆژانەی کە گەڕانەوەی کۆمەڵایەتییان هەیە، پڕۆژەی خزمەتی بچووک، و پڕۆژەی قازانج، جگە لە سندوقی گۆڕینی ژمارە و سندوقی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ئەوانی تر .
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەو پڕۆژانەی کە گەڕانەوەی کۆمەڵایەتییان هەیە،بۆ چالاککردنی وەبەرهێنانە لە وڵاتدا، و کارکردنە بۆ دابینکردنی پارە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە پەسەندکراوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و ژێرخانی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و بەهێزکردنی ئابووری و پەرەپێدانی پیشەسازییە کشتوکاڵی.