ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سیاسی
  • 14-05-2023, 18:08
  • +A -A

    هەولێر/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیندڕاوێک سەبارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵاوکردەوە.
    سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،خۆشحاڵين به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه‌ ببێته‌ ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
    ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه‌. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه‌ له‌ كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه‌ ببێته‌ هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.