بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئەوەی خستۆتەروو"کە دوای بەدواداچوونی چڕ و پڕی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ئەو ئەرکەی کە لە چوارچێوەی کەرتە هاوبەشەکان، هەر لە هێزێکی هاوبەشی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی پەیان سپێردراوە ، توانیان موڵگەیەکی داعس کە سێ لە چەکدرە تیرۆریستی داعشی تێدابوو بدۆزنەوە و دوای رووبەرووبونەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژران ، لە قەزای موعتەسیم، لە پارێزگای سامەڕا.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشداوە : کە لەناو ئەم مۆڵگەیە (3 پشتێنی تەقەمەنی و قازیفە و تفەنگیک لە جۆری کلاشینکۆڤ و 9 تەقەمەنی خۆکوژی دروستکراوی ناوخۆ ، 20 بۆمب و ، 5 روومانەو 7 گوللەی هاوەنی 60 ملم، و چەندین جۆری چەک و تەقەمنی دیکە دەستیان بەسەرداگیرا .
راگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنیەکان لە چوارچێوەی ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن لە ڕاودوونان و دەستگیر کردنی تیرۆرست و باندە خراپەکان تا کۆتایی پێهێنانیان .