غزی جەخت لە قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ئیتالیا لە بوارە جیاجیاكاندا دەكاتەوە

سیاسی
  • 14-05-2023, 16:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید نەعیم غای ئەمڕۆ یەكشەممە قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا لە بوارە جیاوازەكاندا دووپاتكردەوە.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: حەمید نەعیم غزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ماوریستۆ كریكانتی باڵیۆزی كۆماری ئیتاڵیا لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پاڵپشتییەی ئیتاڵیا پێشكەشی عێراق كراوە سەبارەت بە پەرەپێدانی گەشتیاری لە شاری ئۆڕ گفتوگۆی لەسەر كرا، هەروەها هاوكاری لە بوارەكانی وزە و ئابووری و بازرگانی.
    لە میانی دیدارەكەدا ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە قوڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا و ستایشی رۆڵی كۆمپانیا ئیتاڵییەكانی كرد كە لە عێراق كاردەكەن، هەروەها هەوڵە دیپلۆماسییە ئەرێنییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی سەروەری بەغدا.
    لای خۆیەوە كریكانتی پێزانینی خۆی بۆ غزی دەربڕی و سوپاسی هەوڵەكانی ئەمینداریەتی گشتی كرد بۆ پشتیوانی لە ئامادەبوونی ئیتاڵیا لە عێراق.
    ڕێككەوتن كرا لەسەر درێژەدان بە كاریگەریی هاوبەشی نێوان هەردوولا لە ڕێگەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی تەكنیكی فراوانكراو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.