وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ تاوتوێكردنی پلانی میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و سنوورداركردنی چەك بۆ دەوڵەت

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ تاوتوێكردنی پلانی میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و سنوورداركردنی چەك بۆ دەوڵەت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لە وەزارەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتەكە كرد، بە ئامادەبوونی جێگری سكرتێری كاروباری پۆلیس و بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق موئەیەد لامی، نوێنەرانی دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،ئەندامانی دوو لیژنەی دژە ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و سنوورداركردن چەك بۆ دەوڵەت.
    شمری جەختی لەوە كردەوە پێویستی كاركردن بەپێی ئەو پلانانەی لە هەڵمەتەكانی هۆشیاری و پەروەردەدا ئامادەكراون و گرنگیدان بە گروپە لاوازەكان و جەختیكردەوە بەردەوامی كۆبوونەوەكان و دەستپێكردنی ئەم هەڵمەتانە بە هاوكاری لەگەڵ باقی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت و بەشداریكردنی هەموو دەزگاكانی پشتیوانی.
    لە درێژەی قسەكانیدا وەزیری ناوخۆ گوێی لە كۆمەڵێك دەستێوەردان و گفتوگۆی ئامادەبووان گرت، بەو پێیەی بەشداربووان بە كۆمەڵێك ڕاسپاردە و ڕێنمایی هاتنە دەرەوە كە هەوڵەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان پەرەپێدەدەن، هەروەها تۆماركردنی چەكی سوك لە بنكەكانی پۆلیس.