دەزگای شەهیدان دەرهێنانی 605 تەرمی گۆڕی قوربانیانی زیندانیانی بادۆش ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 14:36
  • +A -A

    بەغدا -INA-  ویسام مەلا
    دەزگای شەهیدان ئەمڕۆ یەكشەممە دەرهێنانی 605 تەرمی لە گۆڕی قوربانیانی زیندانیانی بادۆش ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی بەشی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دەزگای شەهیدان زیا كەریم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە بەشداری بەڕێوەبەری بەشی پزیشكی دادوەری و بەرپرسێكی مەزارگەی عەباس بەڕێوەچوو كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەبوو وتی :چەتەكانی داعش دیلەكانی بادۆشیان بردە ناوچەیەك كە چەند كیلۆمەترێك لە زیندانەكەوە دوورە و ئەوانیش نزیكەی 600 زیندانی لە نزیك ئاوەكە كوژران.
    ڕوونیشیكردەوە :پرۆسەی كردنەوەی گۆڕەكان و هەڵدانەوەی گۆڕەكان بە پاڵپشتی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن و تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی بڕیاری كردنەوەی گۆڕەكان دەرچووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی كردنەوەی گۆڕەكان زیاتر لە دوو ساڵی خایاند، لە ئەنجامدا 605 تەرم و 401 ئەندامی جەستە و 204 تەرمی تەواو دەرهێنران.