ئەنكەرە – ا ه ع لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، ئەمرۆ چوار شەممە، خشتەی كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیای ئاشكراد و تەئكیدیكردەوە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بڵاویان دەكاتەوە. لای خۆیەوە سەعدی گۆفن سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا خشتەی كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا ئاشكرا دەكەن ئەوەش دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا. وتیشی لیژنەكەیان پێشنیارێكی هاوبەشی پارتی داد و گەشەپێدان و بزوتنەوەی نەتەوەیی پەسەندكردوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە 24ی حوزەیرانی داهاتوودا.