پزیشكی دادوەری ناسنامەی 78 قوربانی ونبووی زیندانیانی بادۆش ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 14:16
  • +A -A

    بەغدا -INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی پزیشكی دادوەری ناسنامەی 78 قوربانی ونبووی زیندانیانی بادۆشی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكە زەید عەلی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی كرد: تاقیگەكانی پزیشكی دادی توانیان ناسنامەی 78 كەسی بێسەروشوێن بناسێن و كەسەكان وەك وەجبەی یەكەمی قوربانیانی زیندانیانی بادۆش، دوای كۆكردنەوەی نمونە لە 1570 كەس لە خێزانەكانی 524 كەسی ونبوو كە ئەوان لە زیندانەكەدا تۆماركراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوای تەواوكردنی لیستی ناوەكان و پشكنینی پاشماوەی تەرمەكان بۆ كراوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد :پرسەی قوربانیان لە سێشەممەی داهاتوو بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت، دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ مەزارگەی عەباس دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانێكی ناوەندی.