سەرۆك كۆمار بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی لە سعودیە پێگەیشت

سیاسی
  • 14-05-2023, 13:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بانگهێشتنامەیەكی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تیایداهاتووە : عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە (خادمین حرمین) پیرۆزەوە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی سعودیە پێگەیشتووە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی لە سی و دووهەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، كە لەلایەن شاری جدەوە میوانداری دەكرێت، ئەمەش لە میانی دیدارەكەیدا بوو لەگەڵ باڵیۆزی شانشینی سعودیە بۆ عێراق عەبدولعەزیز شمری كە باڵیۆزەكە گەیاندی، لە سەرەتای دیدارەكەدا سڵاوی (خادمین حرمین) پیرۆز شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بە سەرۆك كۆمار و هیواكانی بۆ گەلی عێراق بۆ بەردەوامی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی خواست، لە كاتێكدا سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی سعودیە، سڵاو و پێزانینی بۆ (خادمین حرمین)ی پیرۆز شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و بۆ شازادەی جێنشینی شازادە محەمەد بن سەلمان و سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو میهرەبانییەی كرد بۆ بانگهێشتنامە، هیوای گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی برای سعودیە خواست.
    سەرۆك كۆمار پێویستی بانگهێشتكردنی لوتكەی عەرەبی لە ئێستادا بۆ تاوتوێكردنی زۆر بابەتی گرنگ و كاركردن بۆ چارەسەركردنیان و بەرزكردنەوەی هاوكاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەكەدووپاتكردەوە.
    لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە ڕەوتی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان كرد بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و دوو گەلی برا بەدەستبهێنێت.