بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، میوانداری سێ وەزیر دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەرج و پابەندبوونەكانی وەزارەتەكانیان.
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان عەتوان عەتوانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە :ئەمڕۆ لیژنەكە میوانداری وەزیرانی كارەبا و تەندروستی و بەرگری دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : میواندارییەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەرج و پابەندبوونەكانی ئەو وەزارەتانە هاتووە، هەروەها بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی تەرخانكردن بۆ هەر وەزارەتێك و پلانەكانی گەشەپێدانی.