چوار ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە دیالە دەستگیركران

ئەمنی
  • 14-05-2023, 11:55
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە دیالە ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگریدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامن لە فشارەكانیان لەسەر ئەو ناوچانەی كە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكان ئاماژەیان پێكردووە، لەوانە ئەگەری بوونی باندەكانی تیرۆریستان و ئەوانەی پشتگیریان دەكەن بە سودوەرگرتن لە سروشتی جوگرافییان و لە ڕێگەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە وردەكانەوە، گەیشتە ئەو زانیارییە سەبارەت بە بوونی تۆڕێكی تیرۆریستی كە پشتیوانی لە توخمە تیرۆریستەكانی داعش دەكات لە پارێزگای دیالە و خۆراك و پارە و پێداویستی دیكەیان بۆ دابین دەكات .
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوای دانانی بۆسەیەكی توند و بەدواداچوون و چاودێریكردنی بەردەوام، چوار ئەندامی تۆمەتباری باندە تیرۆریستییەكانی داعش كە پاڵپشتییان بۆ باندە تیرۆستیەكان دەكرد دەستگیركران و ئاماژەی بەوەشكرد پلان و جموجۆڵەكانیان كە مەترسی ئەمنییان لەسەر پارێزگاكە دروستكردووبوو لەبارچوون و لە ژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەریدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرا.