کەشناسی.. پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 11:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما کرد.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكور كەشوهەوای روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور و هەندێكجار هەور دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما هەمان ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە و وردە وردە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، وردە وردە لە نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاوای كە لە كاتیدا جارجارەش ڕەشەبا دەبێت ،لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور و باشوور نیمچە هەور و هەندێكجار هەور دەبێت وپلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە سەرانسەری وڵات بەرز دەبنەوە.