جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی دیاری دەكات

سیاسی
  • 14-05-2023, 11:16
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی ئەنجام دەدرێت.
    عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: بڕیارە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی لەبارەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، و 2025 تەواو بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی دەدرێت و ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامدەدات بۆ بڕیاردانی بودجەی گشتی و پەسەندكردنی ، چونكە یاسایەكی گرنگە و هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا چاوەڕێی ئەوەن.