بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی گشتی گومرگ دەست بەسەر 67 بارهەڵگری سەرپێچیكاردا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باكوور، بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی توانیان دەست بەسەر (67) بارهەڵگری سەرپێچیكاردا بگرن كە هەڵگری (جیاكەرەوە شێ، ساردكەرەوە، ئاسنی دروستكراو، خۆراك، چەسپی سیرامیك، دەرمانی پزیشكی، دانەوێڵەی پلاستیكی، و پیتێنەری یوریا و كاشی سیرامیك، فۆرك لیفت، لبادی قیر، تاقیگە، و كەرەستەی جۆراوجۆری تر) بە پێشێلكردنی ڕێسا و ڕێنماییەكانی كارپێكراو.
ئاماژەی بەوەشكرد :پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن لە ڕێگەی هاوكاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە.