بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی رێنمای خەڵاتكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە موای تای کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە :محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی خەڵاتكردنی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە موای تای كرد، كە میدالیای زێڕ و زیو و برۆنزییان بەدەستهێناوە لە پاڵەوانێتی جیهانی بۆ پێشكەتوان كە لە بانكۆكی پایتەختی تایلەند بەڕێوەچوو ،بە ئاماژەدان بەوەی كە هەڵبژاردەی نیشتمانی توانی حەوت میدالیای بەدەستبهێنێت،لە نێوان دوو میدالیای زێڕ و دوو میدالیای زیو و سێ میدالیای برۆنزی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو خەڵاتكردنەش لە چوارچێوەی پاڵپشتیكردنی وەرزش و ئەو دەستكەوتە وەرزشییانەدا هات كە یاریزانان لە كۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەكاندا تاجی سەریان لەسەر دادەنرێت، ئەوانیش بەشدارن لە بەدەستهێنانی سەركەوتنی شەرەفمەندانە كە ناوی عێراق لە نێو گەلاندا بەرز دەكەنەوە.