بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندانان وادەی دەستپێکردنی کارکردنی لەسەر ستێجی ژمارەی کار ئاشکراکرد ، هاوکات دووپاتکردنەوەی کە 3 ملیۆن و پێنج سەد هەزار فەرمانبەر هەیە.
"عەبدولزەهرا هنداوی" وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: کارکردن لەسەر سەکۆی ژمارەی کار بەردەوامە، و تا ئێستا سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار کارمەند تۆمارکردنی تەواو بووە.
راشیگەیاند " کە لیژنەیەک هەیە کە بە سەرۆکایەتی بریکاری کارگێڕی لە وەزارەتی پلاندانان، کە ئەرکی وردبینیکردنە لە داتاکان بەمەبەستی گەیشتن بە قۆناغەکانی کۆتایی کاری پلاتفۆرمەکە.
لە درێژەی قسەکانیدا هنداوی وتیشی :هەر کاتێک کارەکان تەواو بوو، تەواوبوونی پلاتفۆرمەکە ڕادەگەیەنرێت، دواتر بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت سەبارەت بە میکانیزمەکانی کارەکە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ، لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەکانەوە.