بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری نەینەوا،گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری نەینەوا، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت ،
لەسەردانەکەیدا سەرۆک وەزیران بەدواداچونی لەسەر چەندین پرسی گرینگ کرد لەبارەی دۆسیەی ئەمنی و خزمەتگوزاری ، هەروەک بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک و چەندین چالاکی ئەنجامدا کە گرینگ‌ترینیان:-
♦️ ئەنجامدانی ژامارەیەک كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری پارێزگا و به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی خزمه‌تگوزاری و به‌رپرسانی ئه‌منی.
♦️ ئەنجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پەرلەمانتارانی پارێزگای نه‌ینەوا له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سەرخەم پێكهاته‌كانی شارەکە.
♦️ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی له‌پێكهاته جیاوازه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كان و چالاكوانان و نوێنه‌ری یه‌كێتی و سه‌ندیكاكان له‌پارێزگاكه.
♦️ سه‌ردانی به‌نداوی مووسڵ و ئاگاداربوون له‌چۆنیەتی بەرێوەچونی كاره‌كان و پێدان و پاڵپشتی به‌رده‌وام بۆ به‌نداوه‌كه.
♦️ سه‌ردانی پرۆژه‌ی نۆژەنکرانەوەی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ.
♦️ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌دبای تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی خوێن و چاندنی مێشک.
♦️ دانانی به‌ردی بناغه‌ی هەردوو پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری و پرۆژه‌ی هوتێل مووسڵ.
♦️ كردنه‌وه‌ی پردی شه‌هیدان له‌ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل و پردی سێرییانی سویس له‌لایی چه‌پی مووسڵ.
♦️ سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر یونس سڵاوی خوای لێبێت و مزگه‌وتی نووری گه‌وره له‌مووسڵ و ئاگاداربوون له‌سه‌ر كاره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاماده‌كردنیان.
♦️ پێشوازیكردن له‌میری ئێزدیان له‌عێراق و جیهان و بابا شێخ ، شێخی ئایینی ئێزدی.
♦️ سه‌ردانی قه‌زایی حه‌مدانیه له‌پارێزگای نه‌یناوا.
♦️ سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی مار شه‌مونی سریانی ئه‌رسۆدێكس له‌ناحیه‌ی به‌رتڵه و بینینی پیاوانی ئایینی و كه‌سایه‌تیەکان له‌پێكهاته‌ی مه‌سیحی.
♦️سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی تاهیره‌ی گه‌وره له‌ناحیه به‌غدیدا له‌ده‌شتی نه‌ینەوا.
♦️بینینی نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك و كه‌سایه‌تی و هاووڵاتیان و گوێگرتن له‌پێشنیار و كێشه‌كانیان و به‌دواداچوون بۆ پرسەکانیان.
♦️گەران بەنێو یه‌كێك له‌پاركه‌كانی مووسڵ و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان کە لەوێ بوون.
♦️ سه‌ردانی دیوه‌خانی په‌رله‌مانتار عه‌بدوله‌رحیم شه‌مه‌ری.
♦️ سه‌ردانی دیوه‌خانی په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د جبوری له‌گوندی سه‌فینه له‌ناحیه‌ی شۆره له‌باشووری مووسڵ.