دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی 140 بازرگان و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 13-05-2023, 21:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 140 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیر کردوە ، هاوکات هەوڵەکانی خۆی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنیەکان ڕوونکردەوە.
    "ئەرشەد حەکیم " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"رووبەروو بونەوەی ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکان کە بە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی سپاردووە، دەزگاکەش درێغی نەکردوە لە لێدانی بەهێز و بە ئازار لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان،و توانی زۆربەی رێگاکانی گواستنەوە لە پارێزگاکانی باشوورەوە کۆنترۆل بکات و هەروەک ئەنجامی باشی لە شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکاندا بەدەستهێناوە . 
    راشیگەیاند"کە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 140 بازرگان و ئەوانەی دەیان گواستەوە لە بەغدا و پارێزگاکان دەستگیربکەن، هەروەک دەست بەسەر زیاتر لە 58 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش و کریستاڵ)دا گیراوە، هەروەک زیاتر لە 12 ملیۆن حەب لە مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
    ئاشکراشیکرد " کە دۆسیەی هێرشە ئەلیکترۆنیەکان یەکێکە لەو ئەرکانەی کە بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سپێردراوە، و ئۆپەراسیۆن لە دژی کەیسەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی لەسەر بنەمای هەوڵێکی هەواڵگری و تەکنیکی جێبەجێدەکرێت، لەو چوار چێوەیەشدا "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سکاڵا لەسەر دۆسیەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکان و لاپەڕە فەرمییەکانی دەزگاکە وەردەگرێت.
    ڕوونیشیکردەوە کە کۆمەڵێک ڕێنمایی هەیە دەتوانرێت لە ماڵپەڕە فەرمییەکان سەیری بکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییەکە نەبێتە قوربانی تاوانەکانی هێرشەکە.