سەرۆک وەزیران پەرۆشی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران و پرۆژەی کشتوکاڵی دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-05-2023, 21:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پاڵپشتی خۆی بۆ جوتیاران دووپات کردەوه ، هاوکات ئاماژەی بە پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی پیشەسازی له هەڕدوو کەڕتی حکومی و تایبەت کرد ، کە گەشە بۆ ئابووری عێراق دابین دەکات. 
    لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ "محه‌مه‌د شیاع سودانی " سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌ردانی دیوه‌خانی په‌رله‌مانتار "ئه‌حمه‌د جبوری" له‌گوندی سه‌فینه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شۆره‌ له‌باشووری شاری مووسڵ كرد. 
     سه‌رۆك‌ وه‌زیران له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا لەگەڵ ‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌ی باشووری مووسڵ كۆبوویەوە، و قوربانیدانی گوندی سه‌فینه‌ی له‌شەری دژی داعش به‌رزنرخاند. 
    بەیاننامەکە نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەداوە :-کە ‌لەدرێژەی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆک وەزیران ، بۆ پارێزگای نه‌ینەوا بەئامانجی ئاگاداربوون ‌ له‌ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت لەبواری ‌خزمه‌تگوزاریه‌كان کە له‌سه‌روویی كاره‌كانی داناوه‌ ، رایگەیاند" کە حكومه‌ت چاودێری هه‌موو پرۆژه‌كان له‌پارێزگاکە ده‌كات. هەروەک سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی له‌پشتگیری حكومه‌ت بۆ جووتیاران كرد به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی به‌رهه‌م وبه‌بازاركردنی، و دڵنیایی دا لە به‌بازاركردنی سه‌ركه‌وتوو لەگه‌ڵ ئه‌نجامدانی رێكاری پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی به‌بازاركردن له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا. 
    بەپێ بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران ، جەختی لەوە کردەوە کە سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، به‌ڵام ‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران شایسته‌ دارایه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پاره‌ی جووتیاران ئه‌وانه‌ی گه‌نمه‌كانیان ده‌گه‌ینن و راده‌ست ده‌كه‌ن پارەی پێویستی بۆ تەرخانکردون ، كه‌له‌دوو هه‌فته‌ تێپه‌ر نابێت، ئه‌مه‌ش له‌پارێزگاكانی دیكه‌ جێ بەجێ دەکرێت بۆ ‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌وه‌رگرتنی گه‌نم كردووه‌، شایسته‌ داراییه‌كان له‌ماوه‌ی رۆژێك یان ته‌نها دوو رۆژ خەرجدەکرێت، هەروەها داوای له‌جووتیاران كرد به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ نووسینگه‌كان یان بازرگانه‌كان نه‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی زەرەر نەکەن ، هەروهها جەختی لە پێداچوونه‌وه‌ به‌شایسته‌ داراییه‌كانی ئه‌و جووتیارانه‌ کردەوە كه‌به‌رهه‌می خۆیان له‌گه‌نمه‌شام راده‌ست كردووه‌. 
     لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- کە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌رۆشی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتگیریكردنی جووتیاران و خاوه‌ن كێڵگه‌كان به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای نه‌ینەوا ،هەروەک جه‌ختی كرده‌وه‌ لە ‌پشتگیریكردنی كشتوكاڵ و ئه‌كتیڤكردنی پیشه‌سازی به‌هه‌ر دوو كه‌رتی حكومی و تایبه‌ته‌وه‌، کە تیایدا ئابووری عێراق ده‌بوژێنته‌وه‌ له‌جیاتی پشت به‌ستن به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئابووری. 
    لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتوو کە لەبەرامبەردا په‌رله‌مانتار" ئه‌حمه‌د جبوری" سوپاس و پێزانینی خه‌ڵكەکەی بە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاند بۆ ئه‌م سه‌ردان و گرنگیدانی ‌ به‌پارێزگاکە ، و پشتگیری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ كاری حكومه‌ت و به‌رنامه‌ وپلانه‌ جێبه‌جێكاره‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ كه بۆ ‌به‌مه‌به‌ستی پێشكێش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاریه‌ بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان‌.