وەزارەتی دەرەوە گەڕانەوەی 429 عێراقی لە سودان رادەگەیەنێت و سوپاسنامەیەك پێشكەش بە لایەنە بەشداربووەكان دەكات

سیاسی
  • 13-05-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ شەممە، گەڕانەوەی 429 عێراقی لە سودان ڕاگەیاند، و پەیامێكی سوپاسگوزاری پێشكەش بە لایەنە بەشداربووەكان كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ گەرانەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە كۆماری سودان گیریان خواردووە، بەهۆی ڕووداوەكانی ئەم دواییە،و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، و بە بەدواداچوونی ورد و بەردەوام لە لایەن بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری كارگێڕی و تەكنیكی عەبدولڕەحمان حامد حسێنی، وەزارەتی دەرەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری (هێزی ئاسمانی)، سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی (429) هاووڵاتی عێراقی لە سودانەوە بۆ عێراق لە ڕێگەی سێ فڕۆكەوە، یەكەمیان لە 27/4/2023 بە دوو فڕۆكە و دووەمیان لە 12 /5/2023 بە یەك فڕۆكە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو گەشتانەی كە قارەمانەكانی هێزی ئاسمانی عێراق ئەنجامیانداوە، لە بنكەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا بۆ فڕۆكەخانەی پۆرت سودان، لە ئەنجامدا (429) هاوڵاتی رەوەندی عێراقی گەرێنرانەوە، لەنێویاندا زیاتر لە (30) هاوڵاتی هەردوو ڕەگەزنامەی سوریا و سودان هەیە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم لایەنە بەشداربووەكان لەو كارە نیشتمانییە دەردەبڕێت، سەرەتا لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانییەوە دەستپێدەكات، كە لە ڕێگەی تیمێكی تایبەتمەندەوە، سەرپەرشتی ڕزگاركردنی ستافی دیپلۆماسی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە خەرتوم كردووە، و گەرانەوەی خێزانەكانیان لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا، كە چۆن شوێنی باڵیۆزخانەكە گۆڕەپانی شەڕ بوو لەو ڕۆژەدا، جگە لە بەشداری چالاكانەی لە كاتی گەشتەكانی گەرانەوەدا، و سوپاس بۆ هێزی ئاسمانی عێراق و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی كە لە كاتی دوو گەشتی گەرانەوەكەدا (650) ژەم خواردنیان دابین كرد ، هەروەها بۆ مانگی سووری عێراق كە كاریان دەكرد بۆ داڵدەدان و چاودێریكردنی خێزانە سوورییەكان.
    وەزارەت بەڵێن دەدات، كە دەستی هاوكاری بۆ هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی لە دەرەوەی عێراق درێژ دەكات، گرنگ نییە دوورییان چەند بێت یان بارودۆخەكە چەندە سەخت بێت.