بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدی لە پابەندبوون و پێداگری حكومەت لە سەر گەڕانەوەی ڕووی گەشاوەی سەرجەم ناوچەكانی نەینەوا كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەینەوا، سەردانی دیوەخانی پەرلەمانتار عەبدولرەحیم شەمەری كرد.
سەرۆك وەزیران هەڵوێستی نەوەی هۆزەكان بەشێوەیەكی گشتی و ڕۆڵی نەوەكانی هۆزی شەمەر بەتایبەتی لەجەنگی دژی تیرۆر و بەرجەستەكردنی یەكێتی نیشتیمانی بەڕێگای گوتاری نیشتیمانی لەلایەن هۆزە رەسەنەكانەوە بەرز نرخاندن.
هەروەها پێگیری و رژدی حكومەت بۆ گێرانەوەی روخساری گەشاوەی هەموو ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا دووپاتكردەوە، بەڕێگای پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بیناكردنەوەی ئەوەی بەدەستی تیرۆرەوە وێرانكراوە، وتی: قوربانیدانی هەموو عێراقییەكان جێگای شانازیە نەمازە ئەوانەی خوێنیان لەسەر خاكی نەینەوا رژاوە لەجەنگی رزگاركردنی لەچەتەكانی داعشی تیرۆرستی.
هەروەك سودانی گوێ گرت لەچەند هزر و پێشنیارێك كەلەلایەن كۆمەڵێك گەنجی ناوچەكانی رۆژئاوایی نەینەوا پێشكەشكران، كەتایبەت بوون بەلایەنی خزمەتگوزاری و ئەمنی و بەهاكانی پێكەوەژیانی نێوان نەوەكانی پارێزگاكە.