دەستەی دەروازەكان لە ئوم قەسری باكور و ناوەڕاست دەست بەسەر 4 كۆنتێنەردا دەگرێت

ناوخۆ
  • 13-05-2023, 19:24
  • +A -A

     بەغداد - INA

    دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ شەممە، دەستبەسەرداگرتنی 4 كۆنتێنەر كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن بوون لە بەندەرەكانی ئوم قەسری باكور و ناوەڕاست ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە هەوڵ و بەدواداچوونی ورد بۆ سەرجەم كاڵاكان لە بەندەرەكانی ئوم قەسری باكور و ناوەڕاست و لەڕێگەی سەرچاوە تایبەتەكانی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، دەست بەسەر (4) كۆنتێنەردا گیرا كە مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردنیان پێشێلكردبوو.
    ئاشكراشیكرد: لە بەندەری ئوم قەسری باكور دەست بەسەر كۆنتێنەرێكدا گیراوە كە (دەرمانەكانی جۆری ئێریترۆمایسین)ی تێدایە كە پابەند نەبوون بە مەرجەكانی هاوردەكردن و هەڵگرتنی سەلامەتی دەرمانەكە، ئەوە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی دوو كۆنتێنەری تر كە یەكێكیان باركرابوو بە ئەلكهولی ئیسانول، و ئەوی دیكەیان باركرابوو بە ماددە كیمیاییە مەترسیدارەكان كە ماوەی یاسایی رێگە پێدراوی تێپەڕاندبوو كە لە بەندەرەكەدا بمێننەوە، بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاستی ، دەست بەسەر كۆنتێنەرێكدا گیرا كە ئۆتۆمبێلی سالۆنی تێدابوو، و سەرجەم ئیكسسواراتەكانی هەڵوەشێنرانەوە، لەگەڵ بڕینی پارچەی ئۆتۆمبێلەكان و هەموو پارچەكانی لەناو كۆنتێنەرەكەدا باركران.