بانكی ناوەندی تەئكید لە بەدواداچوونی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و چارەسەری گونجاو بۆ هەر كێشەیەك دەكاتەوە

ئابوری
  • 13-05-2023, 19:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق ، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیی لە بەدواداچوونی دۆخی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و پەرەپێدانی چارەسەری گونجاو بۆ هەر كێشەیەك كردەوە، هاوكات ئاماژەی بە جێبەجێكردنی فەرمانی كڕین لە بازرگانان و هاووڵاتیان بە گشتی كرد، وتیشی: ئەوانەی خۆیان لە كڕین لە پلاتفۆرمە فەرمییەكان بەدوور دەگرن، ڕەنگە كێشە و مامەڵەی نایاسایییان هەبێت.
    عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی دۆلار هەیە بۆ ئەوەی هەموو هۆكارەكانی پەیوەست بە نرخی ئاڵوگۆڕ و هەر كاریگەرییەك لەسەر نرخەكەی بزانێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی ناوەندی هەوڵدەدات چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو گرفتانەی كە ڕوودەدەن بەمەبەستی دانانی نرخ بە ئاراستەی فەرمی خۆی، وتیشی: بانكی ناوەندی مەرجەكانی كڕین و پێداویستییەكانی هەموو هاووڵاتیان بە دۆلار جێبەجێ دەكات، هەر نرخێكیش لە دەرەوەی نرخی فەرمی دەمێنێتەوە، یان دەگەڕێتەوە بۆ گەمژەیی یان بۆ كاری نایاسایی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەركەسێك بچێت دۆلار لە بازاڕی ڕەش بكڕێت بە نرخێكی زیاتر لە بازاڕی فەرمی، سەرەڕای بەردەستبوونی فەرمی لە ڕێگەی پلاتفۆرمە پەسەندكراوەكانەوە، ڕەنگە كێشە لەو مامەڵانەدا هەبێت كە ئەو ئەنجامی دەدات.