بەغداد - INA
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پارێزگاكە دوورە لە تای خوێنبەربوون.
نەبیل حەمدی بوشناق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تەندروستی كەركوك هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوونی لەناو هاوڵاتیانی پارێزگاكە تۆمار نەكردووە.
وتیشی: فەرمانگەكە ڕێوشوێنی خۆپارێزی گرتوتەبەر و هۆشداریدا، لەڕێگەی تیمە گەڕۆكەكانییەوە و هاوڵاتیانی لە سەرجەم قەزا و ناحیەكان ئاگاداركردەوە لە خۆیان بپارێزن لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو ئاژەڵانەی تەعقیم نەكراون.
راشیگەیاند: ئەو دەنگۆیە لەبارەی كەركوك بڵاوكراوەتەوە وەك سەرچاوەی نەخۆشییەكە بێ بنەمایە، هەروەها دەزگای پاڵپشت و تایبەتمەندیش هەیە شەو و ڕۆژ كاردەكەن بۆ نەهێشتنی ئەو سەرچاوانەی نەخۆشییەكە دەگوازنەوە، وتیشی: تیمەكانی چاودێری تەندروستی بەردەوامن لە هەڵمەتەكانیان بۆ چاودێری كوشتارگە و قەسابخانەكان، هەروەها قەسابەكان بۆیان نییە گۆشتی سوور بفرۆشن ئەگەر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پشكنینی بۆ نەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 95 حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕاگەیاند.