لیژنەی دارایی گفتوگۆی بڕگەكانی بودجە تەواو دەكات

سیاسی
  • 13-05-2023, 18:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی، ئەمڕۆ شەممە، تەواوبونی گفتوگۆی بڕگەكانی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، لە ڕێگەی لیژنە لاوەكییەكانەوە بەردەوام بوو لە كۆبوونەوەكانی بۆ خوێندنەوەی بڕگەكان و بەدواداچوون بۆ خشتەكان، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنیان بۆ دەنگدا، و تیایدا لیژنەكە جەختی لە بەدواداچوون بۆ لایەنی خەرجكردن كردەوە دوای پەسەندكردنی بودجە بە گوێرەی چوارچێوە یاساییەكان، بۆ ئەوەی دەرئەنجامێك بگەڕێتەوە كە خواستەكانی گەلی عێراقی تێدا بێت، چونكە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لیژنەی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتەكان خوێندنەوەی دەقە یاساییەكانی ناو بودجە و خستنەڕووی دیدگا و بیرۆكەكانی تەواوكرد بەمەبەستی زۆرترین داهاتی گەنجینەی گشتی دەوڵەت، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرەو پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و هاندانی پیشەسازییە نیشتمانییەكان بۆ دامەزراندنی هێزی كار و نەهێشتنی بێكاری لەڕێگەی دانانی بڕگە و دەقی یاسایی كە پشتگیری بەرهەمی نیشتمانی دەكات لە چوارچێوەی بودجەدا.
    بەیاننامەكە رونیشیكردەوە: لیژنەكە پشكنینی بۆ ئەو خشتانەی ڕیزبەندی كردووە بۆ دیراسەكردنی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە بۆ پێداویستی خزمەتگوزاری و كاڵاكان و بەرنامەی تایبەت، هەروەها بڕی كرێی كارەبا و ئاو و هاوردەكردنی غاز، ئەوە جگە لە تەرخانكردنی بەرنامەی خۆراكی قوتابخانە، گفتوگۆكردنیان بە شێوەیەكی زانستی و دەربڕینی بۆچوون بۆ دڵنیابوون لەوەی كە دەگەنە شوێنی خۆیان، و میوانداریكردنی ئەو كەسانەی كە پەیوەندییان بەوەوە هەیە.
    بەپێی بەیاننامەكە لیژنەكە تەئكیدی لە پەرۆشی خۆی بۆ پابەندبوون بە وردبینی ئەنجامدانی گواستنەوە لە نێوان یەكەكانی خەرجكردن و گواستنەوەی بڕە پارە داراییەكان بەپێی پێویست كردەوە بە ئاگاداری سەرجەم بابەتەكانی ئاڵوگۆڕكردن كە لە خشتەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا هاتووە، و لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر زیادكردنی تەرخانكردنی پارێزگا هەژارەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.