سەرۆک وەزیران: حکومەت کار بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە دەشتی نەینەوا دەکات

سیاسی
  • 13-05-2023, 16:43
  • +A -A

    موسڵ-INA
     ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی کەنیسەی تاهیری گەورە لەناحیەی قەرەقۆش (بەغدێدا) لەقەزای حەمدانیە لەدەشتی نەینەوا کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە سەردانی کەنیسەی تاهیری گەورە لەناحیەی قەرەقۆش (بەغدێدا) لەقەزای حەمدانیە لەدەشتی نەینەوا کرد، هەروەها لەگەڵ پیاوانی ئایینی و ناوداران و هاووڵاتیانی ئامادەبوو لەکەنیسە گفتوگۆی کرد، وجەختی کردەوە کەسەردانەکەی پەیامێکی دڵنییاییە حکومەت بەشێوەیەکی ئاشکرا و راگەیێندراو بۆ نەوەکانی نەینەوا بەهەموو پێکهاتەکانیەوە دەنێریت، لەگەڵ ئەمەشدا دەرفەتێکە بۆ گوێ گرت لەنەوەکانی پێکهاتەی مەسیحی عێراقی رەسەن، لەچوارچێوەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی برایانە.
      سەرۆكی وەزیران روونیکردەوە ئەو هەست بەسەرچاوەی دڵەراوکێ دەکات کەلەلایەن هەندێ کەسەوە هەیە، وتەکەزیکرد کە دەوڵەت بەهەموو دەزگاکانی خۆیەوە ئامادەیە و بەبێ جیاوازی پێگیرە بەرەفتارکردن لەگەڵ هەموو عێراقییەکان، و بەدستهاتنی ئەم ئامانجە و بەرجەستەکردنی پێویستی بەهاوکاری هەمووان هەیە. 
    هەروەها سودانی ئاماژە بەوەشیدا کەحکومەت رژدە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکانی خزمەتگوزاری و ژیان، و تەبەنی چاکسازی دەکات بەشێوەیەکی راستەقینە و بەرەو جێبەجێکردنی واقیعیانەش هەنگاو دەنێت، کەلەناوکۆکیە سیاسی و کۆمەڵگەییەکان بەدی ناکرێت، وروونیکردەوە کەعێراقییەکان توانیان چەتەکانی داعش بشکێنن وبەسەرکەون بەسەریان، کەخراپترین مافیای هۆڤانەبوون، عێراقییەکان ئەمڕۆ دەتوانن لەمەیدانی ئاوەدانکردنەوە وبیناکردن بەسەر کەون.
    بویە لەلایی خۆیەوە سەرۆکی ئەبرەشەی مووسڵ مەتران یونان حەننۆ خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند، و گەشبینی هاووڵاتیانی دەشتی نەینەوا سەبارەت بەرێبازی حکومەت لەپلان وبەرنامەی چاکیازی و خزمەتکاری دەربڕی کەبۆ بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانە بەجیاوازی پێکهاتەکانیەوە.