سەڵاحەدین/ INA
بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراولە شاری سامەڕڕا لەپارێزگای سڵاحەدین ئەمڕۆ ڕۆژی؟شەممە هەڵمەتێکی ئەنجام دا بۆ چاودێریکردنی فڕۆشتنی کەلوپەل و ئۆتۆمبێل بە دیناری عێڕاقی .
بەڕێوەبەری بەشی تاوان لە سامەڕڕا جمال شزر بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەم هەڵمەتە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەنجام دەدرێت ، و هێزێک لە بەشی نەهێشتنی تاوان پڕۆسەی چاودێریکردنەکەی ئەنجام داوە لەسەر لە پێشانگەکانی فڕۆشتنی ئۆتۆمۆبێل دەربارەی مامەڵەکردن بە دینار یاخود بەدراوی بیانی.
وتیشی کە بە خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بە خاوەن دوکانەکانی فڕۆشتنی کەلوپەلی کارەبایی ڕاگەیەندراوە کە مامەڵە بە دراوی بیانی نەکەن وتەنها مامەڵە بە دیناری عێڕاقی بکە، لەوبارەیەشەوە ڕێکاری یاسایی دژبە سەرپێچیکاران دەگرترێتە بەر، جگەلەوەش هەڵمەتێکی هاوشێوە لە قەزای (بەلەد)یش ئەنجام دراوە.