بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەناوبردنی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی لە پارێزگای بەسڕە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی ماڵپەڕی دەستەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەسڕە سەر بە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاریی هێزەكانی حەشدی شەعبی توانی بە بۆسەیەكی توندەوە تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە ناوەندی پارێزگای بەسڕە لەناوببات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : سەرجەم ئەندامانی تۆڕەكە لە بۆسەیەكی تونددا دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بەپێی بڕگەكانی ماددەی 28ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دەستیان بەسەر بڕێك حەبی مادەی هۆشبەردا گرتووە كە بەنیازبوون دابەشی بكەن لەناو پارێزگادا و ئاماژەی بەوەشكرد كە رێوشوێنی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان بەدەستبهێنرێت.