بازرگانی: سەرۆک وەزیران ڕێنمایی دا بە خەرجكردنی پارەی جووتیاران لە دوو ژەمدا

ئابوری
  • 13-05-2023, 13:38
  • +A -A

    بەغدا - INA- زەهرا سەباح
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی دووپاتی كردەوە كە وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم بۆ ساڵی 2023 سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد گەورەترین وەرزی بەبازاڕكردن بێت بەهۆی پاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
    وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەرزی بەبازاڕكردن بۆ بەرهەمی گەنم بۆ ساڵی 2023 سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، بە پێدانی باجی جووتیاران لە ئەنجامی لە پشتگیرییە گەورەكەی حكومەت.
    حەنون ئاماژەی بەوەشكرد : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە دوو قیست خەرجكردنی باجی جووتیارانی ئاڕاستەكرد،بڕە پارەكەش گەیشتە (ترلیۆن)، ئێستاش لە پرۆسەی وەرگرتنی قیستی سێیەمی ئەو بڕە پارانەدایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پشتگیرییە بەهۆی لێشاوێكی گەورەوە لە ئۆپەراسیۆنەكانی پرۆسێسكردن و وەرگرتندا جێگیركرا، چونكە گەیشتە قۆناغی لوتكە لە پارێزگاكانی زیقار و موسەننا و واست.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هیوادارە ئەم وەرزە یەكێك بێت لە گەورەترین وەرزەكانی بازاڕكردن لە ڕووی بەرهەمی ئەو مادەی گەنمەی كە وەرگیراوە و لە ڕووی ڕۆیشتنی پرۆسێسكردن و وەرگرتن و پێدانی باجی جووتیاران.