سودانی دەگاتە ناحیەی بەرتلە سەر بە قەزای حەمدانییە لە نەینەوا

سیاسی
  • 13-05-2023, 13:36
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە ناحیەی بەرتلە لە قەزای حەمدانییە لە نەینەوا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سودانی گەیشتە ناحیەی بەرتلە لە قەزای حەمدانییە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی گەیشتبووە پارێزگای نەینەوا، لەو ماوەیەدا سەردانی مەیدانی بۆ ژمارەیەك شوێن و ناوچە ئەنجامدا، هاوكات سەرپەرشتی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی بەشی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان كردبوو.