سەرۆك وەزیران پابەندبوونی حكومەت بە گرنگیدان بە پێكهاتەی ئێزیدی و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە دووپات دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-05-2023, 13:35
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ شەممەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی حكومەتی بە گرنگیدان بە پێكهاتەی ئێزیدی و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە دووپاتكردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری موسڵ پێشوازی لە میری ئێزیدییەكان لە عێراق و جیهان و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕۆحانی ئێزیدی حازم تەحسین بەگ و جەنابی بابا شێخی ئایینی ئێزیدی شێخ عەلی ئەلیاس حاجی و شاندی یاوەری كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سودانی شانازییەكی زۆری بە خەڵكی ئایینی ئێزیدی دەربڕی، لە چوارچێوەی بەشەكانی كۆمەڵگە و گەلی عێراقیمان و فرەچەشنی داهێنەرانەی، ئاماژەیە بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانییە یەكگرتووانەی كە لەلایەن گیراوەتەبەر و ئێزیدییە عێراقییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هەموو ئەو پیلانانەی كە هەوڵیان دەدا ڕەگ و ڕیشەی قووڵی رافیدێن هەڵبكەنن و پابەندبوونیان بە وڵاتەكەیانەوە كەعێراقە.
    گوتیشی: سودانی پابەندبوونی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ گرنگیدان بە پێكهاتەی ئێزیدی و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە و پاڵپشتیكردنی مافەكانیان و نۆژەنكردنەوەی ناوچەكانیان بە دامەزراندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابووری لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا، بە شێوەیەك كە ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئێزیدییە ئاوارەبووەكان بكات و خێزانەكان بۆ ماڵەكانیان.
    ناوبراو ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كرد بۆ خاوەندارێتی خانووبەرە و زەوی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیانی ئێزیدی كە خاوەندارێتییان لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ڕاگیرابوو بەهۆی سیاسەتە جیاكارییەكانییەوە، هەروەها بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی و پێكهاتەكانی دیكە و قەرەبووكردنەوەی ئەو هێرشە بەربەریانەی كە بەدەستی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشەوە تووشی بوون و پێدانی مافە تەواوەكانیان كە لەلایەن ئەوەوە پەسەندكراون و یاسا و مافی شەهیدان و قوربانییەكان.
    لای خۆیەوە میر حازم تەحسین بەگ و شاندی یاوەری سوپاسی بۆ سەرۆك وەزیران و پێزانینیان بۆ هەنگاوەكانی حكومەت لە گرنگیدان بە گەلی ئێزدی بەرز نرخاند و بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی سەری ساڵی نوێی ئێزیدییەكان هەموو ساڵێك بە پشووی فەرمی بزانێت بۆ ئێزیدییەكان و بڕیاری ئەنجومەن بۆ خاوەندارێتی خانووبەرە و زەوی نیشتەجێبوون كە هی هاووڵاتیانی ئێزیدییە كە ڕژێمی پێشوو لە چوارچێوەی سیاسەتە جیاكارییەكانیدا هەڵپەساردبوو.
    هەروەها شاندەكە پێزانینی خۆی بۆ بڕیارەكەی حكومەت بۆ كاراكردنی كارەكانی لیژنەی تایبەت بۆ قەرەبووكردنەوەی شەنگال و مافی شەهیدان و ڕزگاربووانی ئێزیدی و هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە و بەشداریكردن لە چاودێری كۆمەڵایەتیدا و باقی بڕیارەكانی پەیوەست بە مافە ڕۆشنبیرییەكان و هەوڵەكانی بۆ پێشخستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و بەرەنگاربوونەوەی ووتاری ڕق و كینە.