سەرۆك وەزیران: نەیناوا نێزیکدەبێتەوە لە پرۆسەیەکی ئابووری و خزمەتکاری

سیاسی
  • 12-05-2023, 22:43
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی،تەکەزی لەسەر ئەوە کردەوە کە پارێزگای نەیناوا نێزیکدەبێتەوە لە پرۆسەیەکی ئابووری و خزمەتکاری.  
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە،سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ژمارەیەک لەزانایانی ئایینی پێکهاتە جیاجیاکانی نەیناوا و سەرۆک هۆزەکان و چالاکوانان و نوێنەری یەکێتی و سەندیکاکان کۆبووەوە.
    بەڕێز سودانی خۆشحاڵی وشانازی خۆی بەم سەردانەی بۆ پارێزگای نەیناوا دەربڕی، کەبەعێراقێکی بچووک ناودەبدرێت، چونکە نەتەوە وئایین و مەزهەب و پێکهاتە جیاجیا بەڕێزەکان لەخۆ دەگرێت، کەفاکتەری بەهێزی کۆمەڵگایی عێراقیە.
    بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگیدانی حکومەت بەپارێزگاکان کردەوە هەر لەرۆژی دەستپێکردنی ئەرکەکانی، بەشێوەیەکی زۆر ورد گفتوگۆ لەگەڵ پارێزگاران دەکرێت و تیمێکی چاودێریکردنی بڕیارەکان هەیە، وروونیکردەوە کەکارەلەپێشینەکانی بەرنامەی حکومەت لەسەر بنەمایی دیراسە و دەست نیشانکردنێکی ورد داناوە بۆ پێداویستیەکانی پارێزگاکان.
    بەڕێزیان ئەوەشی خستەروو کەسەردانەکانی بۆ پارێزگاکان بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراوە، ولەدوایی کۆتاییهاتنیان تیمێکی تایبەتمەند بەدەسەڵاتەکانەوە لەلایەن هەموو وەزارەتەکانەوە سەردانی پارێزگاکان دەکات بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەمەبەستی پێداچوونەوە بەپرسە دەست نیشانکراوەکان و وەرگرتنی بڕیارەکان سەبارەت بەم پرسانە، وبەرزکردنەوەی هەندێکیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی و چاودێریکردنی بڕیارەکان یەک بەیەک لەگەڵ پارێزگاکان.
    بەڕێز سودانی تەکەزی کرد کەپارێزگا نزیکدەبێتەوە لەپرۆسەیەکی ئابووری خزمەتکاری، ودەبێتە بنەرەتێک یۆ سەقامگیری و ئاسایشەکەی، وپێویستی دوورکەوتنەوە لەبەش بەشینەی حزبی بۆ بەهێزکردنی دەوڵەت و دەزگاکانی دووپاتیکردەوە، بەمەبەستی بەدەستخستنی گەشەپێدانی خوازراو، وسوود وەرگرتن لەدەرفەتی سەقامگیری سیاسی و ئارامی کەعێراق بەخۆیەوە دەبێنێت، کەهاوکاتە لەگەڵ سەقامگیری ناوچەکە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بێتە پێش بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر و هەنگاوێکی تر بچینە پێشەوە.