سودانی: قۆناغی ئێستا پێویستی بە دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندی كوتلەییەكان هەیە

سیاسی
  • 12-05-2023, 21:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەنجومەنی وهزيران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندییە كوتلەییەكان هەیە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی لە پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوا كۆبووەوە لە میانی سەردانەكەی ئێستای بۆ شاری موسڵ. 
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی گوێی لە پێشنیازی جۆراوجۆر گرت سەبارەت بە بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی لە سەرجەم ناوچەكانی نەینەوا و ئەو پڕۆژە و بەرنامەیانەی كە جێبەجێ دەكرێن، هەروەها پێشنیارەكان كە سەقامگیری لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا دەپارێزن.
    سودانی ڕایگەیاند : ئاڕاستە ئابوورییەكانی ئێستای حكومەت پێویستی بە كردەوە هەیە لە نەینەوا لە چوارچێوەی دیدگایەكی حكومەتدا كە ئامانجی پێشخستنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزارییە و جوڵاندنی چەرخی گەشەپێدان لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قۆناغی ئێستا كە پێویستی بە دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندییە كوتلەییەكان هەیە و بەرەو بەرژەوەندی گشتی پارێزگاكە و خەڵكەكەی و وەرگرتنی پرەنسیپی هاوڵاتیبوون وەك بنەمایەك لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرس و مەلەفە گرنگەكاندا، بەشێوەیەك كە بەرزكردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیانی نەینەوا بە هەموو جۆرەكانی.
    سودانی جەختی لەوە كردەوە : تایبەتمەندی پارێزگاری نەینەوا بەو پێیەی كە عێراقێكی بچووك پێكدەهێنێت كە پێكهاتە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت و ئاماژەی بە دۆخی چاكبوونەوە كە پارێزگاكە ئەمڕۆ شاهیدییە دوای چەندین ساڵ لە دەركردنی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و ئەركی دەوڵەتە كە پلان و بەرنامەكانی جێبەجێ بكات بە مەبەستی گۆڕینی واقیعەكەی بۆ باشتر لە ڕێگەی دامەزراندنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە و كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتی، هەروەها مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دۆسیانەی كە بەشدارن لە بەهێزكردنی سەقامگیری پارێزگا و بەدەستهێنانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ خەڵكەكەی.