سەرۆك وەزیران رێنمایی سەبارەت بە بنیاتنانەوەی هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر یونس و نووری گەورە دەردەکات

ناوخۆ
  • 12-05-2023, 19:40
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،محەممد شیاع سودانی رێنمای دەربارەی بنیاتنانەوەی هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر یونس (س.خ)و نووری گەورەی دەرکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە،سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر یونس (س.خ) و مزگەوتی گەورەی نووری لەشاری مووسڵ کرد.
    بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی، سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر یونس ( سڵاوی خوای لێبێت) لەلایی چەپ و مزگەوتی گەورەی نووری لەلایی راست لە ناوەراستی شاری مووسڵی کۆن کرد.
    بەڕێزیان ئاگاداری هەوڵەکانی نوژەنکردنەوەی هەردوو مزگەوت بوو، کەبەدەستی چەتەکانی تیرۆرستی داعش تووشی وێرانکردنێکی هۆڤانە ببوون، وپێداچوونە بۆ قوناغەکانی نوژەنکردنەوە وچاکردنەوەی بەشە مێژوویەکانی هەردوو شوێن وهەوڵەکان لەپێناو گەراندنەوەی بەها تەلارسازی و کلتووریەکەیان کرد. 
    بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەپەیڤێکدا کەلەتۆمارنامەی سەردانیکەرانی نووسی، ئاماژە بەو هەوڵە دڵسۆزانەی دا کەبەشێوەیەکی دڵسۆزانە کار دەکەن لەپێناو زیندووکردنەوەی ئەم هێما ئیسلامیە بەهەمان ئاستی پێش وێرانکردنیان، و منارەی حەبادش بگەرێتەوە وەکو هێمایەک بۆ مووسڵ و ئاوەدانیەکەی.
    بەڕێزیان داوایی کرد هەموو کۆسپەکان لەپێش هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و نوژەنکردنەوەیان لاببرێن و هەموو پێداویستیەکانی کاری دروستکردنی دابین بکرێن.