بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف هاتنەوەی دووەم گەشتی گەڕانەوەی عێراقییەكان لە سودانەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: دووەم گەشتی گەڕانەوەی عێراقییەكان لە سودان گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : دیپلۆماسی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری سەركەوتوو بوو لە گەڕانەوەی (429) هاوڵاتی لە سودان لە ماوەی دوو قۆناغدا، لەنێویاندا پێكهاتەكانی سوریا و سودانیشی تیایە.