سەرۆك وەزیران: موسڵ و خەڵكەكەی شایەنی هەوڵی ئاوەدانكردنەوەن

ناوخۆ
  • 12-05-2023, 18:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە موسڵ و خەڵكەكەی شایەنی هەوڵی ئاوەدانكردنەوەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەی هۆتێلی نێودەوڵەتی موسڵی دانا كە تێكدرا لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە سودانی هەروەها بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن سینا بە توانای 600 قەرەوێڵەیی لە شاری موسڵ دانا كە بە سەردانێك گەیشتە ئەم بەیانییە گەیشتە شاری موسڵ.
    بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكردووە: موسڵ و خەڵكەكەی شایەنی هەوڵی ئاوەدانكردنەوەیە، هەروەها بەشێك لە پڕۆژەكانی حكومەت بۆ خزمەتگوزاری و ژێرخانی بۆ تەواوی پارێزگاری نەینەوا تەرخانكراوە.
    جەختیشی كردەوە : پێویستە ئەو كۆمپانیایانەی ئەو دوو پڕۆژەیە جێبەجێدەكەن پابەندی ئەو كاتانە بن كە دیاریكراون بۆ تەواوكردنی، هەروەها پڕۆژەی نەخۆشخانەكە یەكبخرێت بەهەموو خزمەتگوزارییە پزیشكییەكانیشەوە كە پێداویستییەكانی هاووڵاتیانی پارێزگاكە پڕدەكاتەوە.