بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت كەرتی تەندروستی خستۆتە سەرووی ئەولەویەتەكانییەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە:محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردنەوەی ئۆپەراسیۆنی نەخۆشخانەی حەدبای ئەنجامدا كە تایبەتە بە نەخۆشییەكانی خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك، كە دەكەوێتە شاری موسڵ لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی گەشتێكی بۆ هۆڵەكانی نەخۆشخانەكە كرد و كورتەیەك لە گرنگترین ئاسانكاری و خزمەتگوزارییەكانی كە پێشكەشی هاوڵاتیان دەكات، جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت كەرتی تەندروستی خستۆتە سەرووی ئەولەویەتەكانییەوە، هەروەها بەردەوام دەبێت لە پلانەكانی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی نەخۆشخانە دواكەوتوو و نۆژەنكردنەوە و پاراستنی ئەوانەی دروستكراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە نەخۆشخانەی حەدبا بە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتمەندە مۆدێرنەكانی عێراق دادەنرێت، كە توانای 81 قەرەوێڵەی هەیە، هەروەها حاڵەتی تووشبوون بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و هیمۆفیلیا و شێرپەنجەی خوێن وەردەگرێت، هەروەها چاندنی مۆخی ئێسك بە شێوەی ئۆتۆلۆگ یان بەخشراو ئەنجام دەدات بۆ ئەوان، هەروەها ژوورێكی نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتە فریاگوزاریەكان و بەشی تیشكدانەوە و تاقیگەی شیكاری.