بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی لەگەڵ جۆرجیا لە نۆی حوزەیرانی داهاتوودا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحیبس سەعداوی لەسەر پێویستی هەمەچەشنكردنی شوێنەكانی مەبەستی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانی و لەگەڵ سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی مەناف عەبدولمناف دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی كۆمپانیاكە ڕاستەوخۆ لە نێوان بەغدا و تبلیسی (كۆماری جۆرجیا)، لە نۆی حوزەیرانی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە :خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە بۆ چوونە ناو جۆرجیا تایبەت دەبێت بە سەرنشینانی ناو كەشتی ئاسمانییەكەی.