سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد و جەخت لەسەر پێویستی ئاسایشی تەواوەتی سنوورەكان دەكاتەوە لە نەینەوا

سیاسی
  • 12-05-2023, 16:40
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پێویستی ئاسایشی تەواوەتی سنوورەكان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كردلە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە پارێزگای نەینەوا كە سەرۆكی ئەركانی سوپا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و بەرپرسانی خزمەتگوزارییە ئەمنییە جیاوازەكانی پارێزگاكە لەخۆدەگرت بە ئامادەبوونی پارێزگار
    لە بەیاننامەكەدا ئەوەشی خستەڕوو : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا یادی شەهیدە سەبەرزەكان كرایەوە،كەخوێنی بەنرخیان بەخت كرد بۆ یەكڕیزی عێراق لەبەرامبەر چەتەكانی تیرۆریستی داعش، سورەتی فاتیحەش بۆ رۆحی پاكیان خوێندرایەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەرۆكی حكومەت گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی وردی دۆخی ئەمنی و سەربازی لە سەرتاسەری پارێزگای نەینەوا گرت، هەروەها كورتەیەك لە جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی ئامادەكرابوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و چەتەكانی ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی دیارترین تەحەددای ئەمنی كە ڕووبەڕووی پارێزگار دەبێتەوە و ئەو چارەسەرانەی كە دانراون بۆ پاراستنی قەزا وناحیەكانی و دابینكردنی ژینگەی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاماژەی بە گرنگی ئاسایشی نەینەوا بۆ عێراق كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئەو شەڕانەی لەسەر خاكی نەینەوا ڕوویاندا دژی تیرۆر نوێنەرایەتی وێستگەیەكی گەشاوەی مێژووی عێراق دەكرد.
    ئاماژەی بەوەدا كە پێگەیشتنی داهاتوو شایستەیەكی ئابووری و خزمەتگوزارییە، بۆیە دەبێت ئاسایشی بەدەست هاتوو بپارێزرێت، لە هەمان كاتدا چارەسەركردنی هەندێك دیاردە بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی دەستپێشخەری بۆ چەسپاندنی ئاسایش بەپێی ئەوەی لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتەكەماندا داناوە و ئاماژەی بەوەدا كە پارێزگارییەكە خاوەنی توخمەكانی پێشكەوتنی ئابوورییە و دەبێتە تەركیزێكی سەرەكی بۆ ڕێڕەوی گەشەسەندن كە بە موسڵدا تێدەپەڕێت، وەك پڕۆژەیەكی ئابووری زەبەلاح كە خزمەت بە عێراق و ناوچەكە دەكات و هاوبەشییەكانمان لەگەڵ وڵاتان بەهێزتر دەكات لە جیهاندا.
    ئەو سەركردە ئەمنییەكانی ئاراستەی ئامادەبوونی مەیدانی لە بوارەكانی ئۆپەراسیۆنەكاندا كرد، داوای لە كارمەندەكانیان كرد بەرزەفتی بەرز و مامەڵەی پیشەیی و دروستكردنی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ هاوڵاتیان.
    دووپاتیشی كردەوە گرنگی وەرگرتنی تەكنەلۆجیای سەردەمیانە لە لایەنی ئەمنی و پێویستی ئاسایشی تەواوەتی سنوورەكان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتۆڵ لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی دزەكردن و هەوڵدان بۆ بەكارهێنانی زەوییە عێراقییەكان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی یاسا.