بەغدا - INA
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید نەعیم غزی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری گەشتیاری ئۆڕ قۆناغەكانی كاركردن و ڕێژەی تەواوبوونی لە پڕۆژەكەدا تاوتوێ كرد.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە بەپێی بەیاننامەیەك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: كە شاڕی ئۆڕ دەبێتە ناوەندێك بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران لە وڵاتانی جیهانەوە بە لەبەرچاوگرتنی پڕۆسەی نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدان كە شایەتحاڵی ئەوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : شارە گەشتیارییە نوێیەكە شایەتحاڵی دامەزراندنی شانۆ و سەنتەری گفتوگۆی نێوان ئایینەكان و سەنتەری ڕۆشنبیری دەبێت، جگە لە مۆزەخانە و شوقەی هۆتێل و رووبەری سەوزایی و هەموو توخمەكانی شارە گەشتیارییەكان كاتی دیاریكراو.
ناوبراو جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ستانداردە كوالیتیەكان و تایبەتمەندییە ئەندازیاری و تەكنیكییە پێشكەوتووەكان كە شایەنی ناو و مێژووی شارەكەن و پێویستی پابەندبوون بە هێڵە كاتییە دیاریكراوەكانی بۆ تەواوبوونی كارەكان دووپاتكردەوە.