بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند كە بەرهەمی كشتوكاڵییان لە كەركوك سووتاند.
بەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كە هێزێك لە لیوای 15 لە چوارچێوەی فەرماندەیی میحوەری باكوور لە هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان دوو كەس دەستگیر بكەن كە بەروبوومی كشتوكاڵییان لە ناوچەی سور لە قەزای ئەلڕەشاد لە پارێزگای كەركوك.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای چاودێریكردنیان بە كامێرای گەرمی لە لیوای 15 لەناو قەرەباڵغی و لەناوبردن و دەستگیركردنیان دوای ئەوەی ئاگرەكە لە ناوچەی سور سەر بە قەزای ئەلڕەشاد لە كەركوك كوژێنرایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە رێوشوێنی یاسایی بەپێی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر.