سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بەو وادەی کە بۆ تەواوكردنی فڕۆكەخانەی موسڵ دیاریكراوە

سیاسی
  • 12-05-2023, 14:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆك وەزیران  محەمەد شیاع سودانی سەردانی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵی كرد، بۆ بینینی كارە بەردەوامەكانی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی تێیدا، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بەو وادەیەی كە بۆ تەواوكردنی فڕۆكەخانەكە دانراوە.
     لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی حكومەت لە میانی بەدواداچوونی بۆ پێشكەوتنی كارەكانی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەی فڕۆكەخانە كرد كە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە تێكدرابوو و گرنگترین بەربەست و كێشەكانی بەردەم كرێكاران و دەسەڵاتدارانی بەرپرسی پڕۆژەكە دەستنیشان كرد.
    سودانی ئاماژەی بەوەداوە، بەگوێرەی بەیاننامەكە،ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە ستراتیژییە گرنگییەكی زۆری هەیە، نەك تەنها بۆ پارێزگاری نەینەوا، بەڵكو بۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق، ئەمە جگە لەوەی گرنگییەكەی لە هاندانی گواستنەوە و بازرگانی و وەبەرهێنان و پەیوەندییەكەی بە پڕۆژەكانی تر كە حكومەت پلانی بۆ داناوە لە پارێزگاكەدا.
    وە جەختی لەوە كردەوە پێویستی لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئاسانكاری تەواوكردنی قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوە و پێویستی پابەندبوون بە كاتی پێشوەختە دیاریكراو بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی، بە مەبەستی خێراكردنی كاركردنی فڕۆكەخانەكە وبیخەنە خزمەت باقی چالاكییەكانی تری ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی هاوڵاتیانی پارێزگاكە و گەشتیاران، جا خەڵكی ناوخۆی عێراق بن یان لە دەرەوەی عێراق